بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی یەكێتی گەیاندە سەید عەمار حەكیم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە شاری بەغدا سەردانی سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد.

لە سەردانەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ كۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەكیم، كوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەكیم گەیاندە سەید عەمار حەكیم و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی و رایگەیاند، دۆستایەتی لەمێژینەی سەرۆك مام جەلال و بنەماڵەی ئەلحەكیم بناغەیەكی قوڵ و لەمێژینەی هەیە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.

وتیشی، پشتیوانی و رۆڵی جوامێرانەی ئێوە لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی گەلی كورددا لەیاد ناكەین و بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانین.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و عیراق كراو جەخت لە چارەسەركردنیان و بەردەوامی دیالۆك و لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵك و پشتگیریكردن لە بەرنامەی چاكسازی لە وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا