وردەکاریی نوێ لەبارەی دەنگۆی هەڵاتنی نوری مالکی ئاشکرابوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی نزیک لە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لەبارەی هەڵاتنی نوری مالکی بەرەو عەمان بڵاوکرانەوە لەدوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و مالکی لە ماڵی خۆیەتی لە بەغدا و بەرەو هیچ وڵاتێکی دیکە هەڵنەهاتووە”.

هاوکات چەند لایەنێکیشی تۆمەتبار کرد بەوەی “دەیانەوێت دۆخی سیاسی عێراق بقۆزنەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پروپاگەندانە تا کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دابنێن و پشێوی دروست بکەن لەبەردەم پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت”.

ئەوەش لەکاتێکدا پێشتر تۆمارێکی دەنگی نوری مالکی بڵاوکرایەوە تێیدا کۆمەڵێک بابەتی هەستیار دەوروژێنێت و باس لە مەترسی قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەکات و هەر لە تۆمارەکەشدا هێرشی توند دەکاتەسەر موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا