دهۆک.. تەرمی گەنجێک لە شوقەیەکدا دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی شاری دهۆک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوەیە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک، تەرمی گەنجێک دزۆراوەتەوە کە شوێنەواری گووللە بەجەستەیەوە دیارە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەمەنی لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵە.
بەهۆی ئەوەی شوێنەواری گوللە بەجەستەیەوە دۆزراوەتەوە، پێدەچێت لەلایەن کەسێکەوە کوژرابێت و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە.

پۆلیسی دهۆک دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کردووە و بەڵام تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێک لەسەر دۆسیەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا