لەماوەی مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە پێنج ملیۆن بەرمیل زیاتر بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە8ی کانونی دووەم، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی مانگی کانونی یەکەمی 2023دا لە پێنج ملیۆن بەرمیل زیاتر بووە.

بەپێی خشتەیەک ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەماوەی مانگی کانونی یەکەمی 2023دا، عێراق پێنج ملیۆن و 611 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، بەتێکڕا ڕۆژانە 181 هەزار بەرمیل بۆ ئەو وڵاتە هەناردەکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی 2023، زیادیکردووە، کە لەو مانگەدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا پێنج ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل بووە و بەتێکرای ڕۆژانە 171 هەزار بەرمیل بووە.

ڕوونیکردەوە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا عێراق لەدوات کەنەدا، مەکسیک، سعودیە و بەرازیل لە پلەی پێنجەمدایە، هەروەها لەدوای سعودیە، کە هەناردەی بۆ ئەمریکا حەوت ملیۆن بەرمیل بووە. لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا