پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق دەكەم و هیوادارم رۆژانی جەژن لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
وتیشی، لەخوای گەورە داواكارم جەژن ببێتە مایەی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ كوردستانەکەمان و پێكەوە لەگەڵ خەڵكی خۆمان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر هەنگاوبنێین.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند، سبەی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.