فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمەریكا وەك جاران بەهێز نەماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، وەك تاكە هێزی جیهانی، هەژموونی ئەمەریكا كۆتاییهات و هاوپەیمانانی خەریكن روو لە رووسیا، چین و ئێران دەكەن.

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێك رۆژی سێشەممە 1_8_2023 وتی: نمایشەكانی دوژمن بوون بە رابردوو، ئەمەریكا وەك جاران بەهێز نەماوە، ناتوانێت ئامانجەكانی بپێكێت، بۆیە هاوپەیمانەكانی خەریكن بەرەو رووسیا، چین و ئێران بایدەدەنەوە.

روونیشیكردەوە، سیاسەتی ئەمەریكا لە سووریا بەرەو داخران دەچێت، لە عێراقیش هەرەسی هێناوە، لە ناوچەی كەنداویش لە رێگەی كەشتییە جەنگییەكان و فڕۆكەهەڵگرەكان نمایشیان دەكرد، لە ئێستادا ئەوەیان نەماوە، ئەمەش بەتاڵی‌ سیاسەت و بەرنامەكانیان دەگەیەنێت.

سەلامی وتی: هەست دەكرێت ئیسرائیلیش وەك جاران هێزی نەماوە، بانگەشەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتان، لە بەینچوو.

جەختیشیكردەوە، یەمەن، لوبنان، سووریا و عێراق پشتیان بە ئێران بەستووە و سەركەوتوو بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا