نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو منداڵاندا

ئه‌گه‌رچی پێشتر ده‌وترا منداڵان تووشی كۆرۆنا نابن، به‌ڵام له‌ئێستادا منداڵانیش هاوشێوه‌ی گه‌وره‌كان تووشی كۆرۆنا ده‌بن، پزیشكێكی منداڵان ده‌ڵێت هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ی له‌ كه‌سێكی گه‌وره‌دا هه‌یه‌ له‌منداڵیشدا هه‌یه‌ كاتێك تووشی كۆرۆناده‌بێت.

د. کامەران ئەحمەد، پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی ڕانیە ‏بۆ پۆڵەتیک پرێس ووتی: سەرجەم ئەو منداڵانەی کە دێنە ‏نەخۆشخانەکەمان گومانی کۆرۆنایان لێدەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ‏ئێستادا پەتایەکی وەرزیش بوونی هەیە ناتوانین بڵێین سەرجەم ئەو منداڵانە ‏توشی کۆرۆنا بوون، دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانیان بکەین.‏

سەبارەت بەو نیشانانەی کە لەو منداڵانەدا دەبینرێت، د. کامەران وتیشی: ئەو ‏نیشانانەی کە لە منداڵەکاندا بەدی دەکرێت هەمان ئەو نیشانانەن کە لە ‏توشبوویەکی کۆرۆنادا هەن وەک کۆکە، تا لێهاتن، ئازاری جومگەکان، ‏ڕشانەوە، سکچوون واتا وەک ئەو نیشانانەی کە لە کەسێکی گەورەدا ‏هەیە.

باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا پەتای وەرزی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ‏تێکەڵ بووە،ئێمەش بە هۆی کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی و ‏نەبوونی ئامێری تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەمان ناتوانین ‏ئەنجامی کۆتایی بدەین بە نەخۆشەکە، بۆیە دەبێت سەردانی نەخۆشخانەی ‏مەرکەزی بکەن کە تایبەت کراوە بە نەخۆشی کۆرۆنا کە لە هەمان کاتدا ‏فشارێکی زۆر لەسەر ئەو سەنتەرەهەیە بە هۆی زۆری ڕێژەی توشبووان بە ‏کۆرۆنا بە منداڵان و گەورەشەوە.‏

ئاماژەی بەوەشکرد:” ڕێژەی سەردانیکەران و توشبووان بەراورد بە دوو مانگ ‏پێش ئێستا ڕووی لە زیادبوون کردووە، کە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ‏زۆری تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی و ئەنجامنەدانی ڕێکارە خۆپارێزییەکان ‏جگە لەوەی هەندێک منداڵ کە توشدەبێت نیشانەکانی زۆر دەرناکەوێت ‏بەمەش ئەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ منداڵێکیتر”.‏

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (1002) كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات له‌ (24) كاتژمێری رابردوودا (25) هاووڵاتی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا