نرخی نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا یەک بەرمیلی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 54 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی دووشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 52 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ئاژانسەکە، دابەزینی نرخی نەوت بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی داواکارییەکانی چین کە یەکێکە لە گەورە هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا، لەدوای زیادبوونەوەی رێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، هیوایەکی زۆر دروستبوو لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت لەدوای بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا