بڕیارێكی ئیلۆن ماسك بە داخستنی هەژماری چەند رۆژنامەنووسێك لە تویتەر كاردانەوەی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارێكی ئیلۆن ماسك خاوەنی كۆمپانیای تویتەر بۆ هەڵپەساردنی هەژماری ژمارەیەك رۆژنامەنوسی دیاری ئەمریكا مشتومڕی لێدەكەوێتەوەو لەژێر فشاری رۆژنامەنوسان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ماسك ناچار دەكرێت هەژماری ئەو رۆژنامەنوسانە كارا بكاتەوە.

هەژماری زیاتر لە 10 رۆژنامەنوسی ئەمریكی كە ژمارەیەكیان لە سی ئێن ئێن و نیویۆرك تایمز و واشنتۆن پۆست كاردەكەن لە تویتەر هەڵپەسێردرا، هەرچەندە تویتەر هۆكارو ماوەی هەڵپەساردنەكەی ئاشكرا نەكرد، بەڵام ئیلۆن ماسك كە لەمانگی تشرینی یەكەمەوە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری كڕیوەو چەندین جار مشتومڕی دروستكردووە لە تویتێكدا چەند ئاماژەیەكی گەیاندوو باسی لەوەكردووە، ئەو رۆژنامەنوسانە تێوەگلاون لە بڵاوكردنەوەی زانیاری كەسی لەسەر جموجۆڵەكانی و چاودێریكردنی فرۆكە تایبەتەكەی.

بڕیارەكەی ماسك كاردانەوەی رۆژنامەنوسان و رێكخراوەكانی بەدوای خۆیدا هێناو لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی تویتەر بۆ هەڵپەساردنی هەژماری ژمارەیەك رۆژنامەنوس كە رووماڵی پێشهاتەكانی ئەمدواییەی پەیوەست بە تویتەر و خاوەنەكەیان كردووە. پێشێلكارییەكی مەترسیداری مافی رۆژنامەنوسانە لە گواستنەوەی هەواڵ بەبێ ترس و تۆڵەكردنەوە.

هاوكات رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ و پەیامنێرانی بێسنور و نەتەوەیەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپاش لەسەر بڕیارەكەی ئیلۆن ماسك هاتوونەتە دەنگ و ستیڤان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، هەڵپەساردنی هەژماری رۆژنامەنوسان لە تویتەر پێشینەیەكی مەترسیدارە لەكاتێكدا رۆژنامەنوسان لە جیهاندا رووبەرووی سانسۆر و هەڕەشەی جەستەیی بوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا