کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، کەمێک نمە باران لە باکوری پارێزگای دهۆک دەبارێت و هەروەها لە شاخە بەرزەکان بەتایبەتی لەناوچە سنورییەکانی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها ناوچەکانی بادینان نەبێت کەمێک نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە 30ی کانونی دووەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 11پلەى سیلیزى

سلێمانی :9 پلەى سیلیزى

دهۆک : 8پلەى سیلیزى

کەرکوک : 12پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10پلەى سیلیزى

زاخۆ : 7پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0پلەى سیلیزى

سۆران : 6پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا