بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێك دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراقدا لە نووسراوێكدا رایگەیاندووە، پێویستی كڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەكات.

رۆژی پێنجشەممە 11ی كانوونی دووەمی 2024 بانكی ناوەندی عێراق، لە نووسراوێكدا كە ئارستەی سەرجەم بانكەكانی كردووە، ئاماژەی بەوەداوە، كە پێویستی بانكەكان لە دۆلاری نەختینە دابین دەكات.

لە نووسراوەكەی بانكی ناوەندی عێراقدا هەروەها هاتووە، پێویستی كڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە درەنگانی شەوی یەكشەممە 31ی كانوونی یەكەمی 2023 بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ناوی ئەو شوێنانەی دیاریكرد كە لە رۆژی سێشەممە، 02-01-2024ەوە دەتوانن حەواڵەی دەرەوەیان بە دۆلاری نەختینەیی وەربگرن.

بانكەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەم بڕیارەیان بەمەبەستی جێبەجێكردنی سیاسەتی نەختینەیی و توانای بانكەكان بۆ دابینكردنی پێویستیی كڕیاران لە دراوی بیانی دەركردووە.

بانكی ناوەندیی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق؛ بۆ ئەوەی متمانە بە دیناری عێراقی زیاتر بێت، نابێت مامەڵە نێوخۆییەكان بە دراوی بیانی بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا