پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد بەکۆی دەنگ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 10:00ی بەیانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تەوەری یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بەکۆی دەنگی 80 پەرلەمانتار بڕیاردرا پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان پەسەندبکرێت.