گفتوگۆی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بڕیارە هەریەك پارتەكانی یەكێتی نیشتمانیی كورد- پەیەنەكە و ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد- ئەنەكەسە، لەژێر سەرپەرشتی ئەمریكادا خولێكی دیكەی دانووستان ئەنجامبدەن.

سەرچاوەیەك لە رۆژئاوای كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەسەرپەرشتی ئەمریكا ئەنەكەسەو پەیەنەكە كۆببنەوەو دەست بەگفتوگۆو دانوستانەكانیان بكەنەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: كێشە سیاسییەكانی نێوان هەردوولا چارەسەر بووە ئەوەی ماوەتەوە پەیوەستە بەچارەسەركردنی كێشە كارگێڕی و سەربازییەكان.

پێشتر مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە رایگەیاندبوو، سەركەوتنی دیالۆگی نێوان ئەنەكەسە و پەیەنەكە ئامانجمانە.

لە 17ی ئایاری 2020 بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمەریكا، شاندی پەیەنەكە و ئەنەكەسە رایانگەیاند، گەیشتوونەتە تێڕوانینێكی سیاسی هاوبەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا