پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە برێت مەکگۆرک و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند دۆسیەیەکی گرنگ بکەن.
پۆڵەتیک پرێس ئەوەشی زانیوە، کۆبوونەوەی نێوان برێت مەکگۆرک و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و تێیدا دۆسیەکانی پەیوەست بە حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند، لەگەڵ کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی تاوتوێ دەکرێن.