وەزارەتی تەندروستی ڕووپێوی بۆ دیاریكردنی رێژەی بەرگری لەدژی كۆرۆنا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی بۆ ڕووپێویكردنی كۆمەڵگایی بۆ دیاركردنی ئاستی بەرگری دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەپارێزگاكان دەستیپێكرد.

رەهێڵ فەریدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رووپێویكردنەكە بۆ دیاریكردنی رێژەی تووشبوونە لەناوتاكەكانی كۆمەڵگادا لەنێوان تەمەنە جیاوازەكانداو هەبوونی نیشانەو جیاوازی نیشانەكانی تووشبوونیانە

رەهێڵ فەریدون، راشیگەیاند، لەرێگەی ئەنجامدانی رووپێوییەكەوە دەزانرێت رێژەی تووشبوون لەناو سەنتەری شارەكاندایە، یان لەدەروەی شارەكانە روپێوییەكەش لەروی زانستییەوە سودی گەورەی دەبێت بۆ وەزارەتی تەندروستی.

رەهێڵ فەریدون ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامی روپێوییەكان دەدرێت بە حكومەت و لایەنە پەیوەندی دارەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چونكە روپێوییەكە دەری دەخات كۆرۆناو كۆرۆنای گۆڕاو لەناوكام تەمەن و لەچی ناوچەیەك بەربڵاوە.

هەڵمەتەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 14 ڕۆژ لە هەموو پارێزگاكان و لەلایەن 36 تیمی پزیشكی ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا