نوێنەری حكومەتی هەرێم لەسەر پولەكە رونكردنەوە دەداتە ئێران

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران ئاشكرایكرد، لەسەر بابەتی پولەكە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگكراوە و روونكردنەوەی لەسەر پرۆژەی پولەكە داوەتە بەرپرسانی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەری كاروباری عێراق لە بەشی خلیجی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگكران و باسیان لەوەكرد كە پرۆژەیەك لە كوردستان پێشكەشكراوە بۆ چاپكردنی پولێك كە نەخشەی كوردستانی گەورەی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان پێیان وابوو نەخشەی كوردستانی گەورە زیادەڕۆیی كردنە بۆ ناو خاكی ئێران لەبەرئەوە داوایانكرد روونكردنەوەیان پێبدەن لەبەرئەوەی بەشكاندنی سەروەری خاكی ئێرانیان دەزانی.

وتیشی، “منیش پێموتن بەرلەوەی پەیامەكەی ئێوە بگەیەنم دڵنیاتان دەكەم بەپێی زانیارییەكانم كۆمەڵێك هونەرمەند سەر بەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشنیاری ئەم كارەیانكردووە، ئەم وەزارەتەش وەزیرەكەی لە پێكهاتەی مەسیحییەكانە، وەك پێزانینێك بۆ پاپا ئەم كارەیانكردووە، بەڵام پێموانیە حكومەتی هەرێم نە ئاگاداری ئەو كارە بوو بێت نە پرۆژەكەش قبوڵ بكات”.

هاوكات لایەنی ئێرانی بە نوێنەری حكومەتی هەرێمیان راگەیاندووە، وەكو وەزارەتی دەرەوە ناچارن ئەم كارە بكەن لەبەرئەوەی توركیاش ئەوكارەی كردووە، بۆیە دەبێت ئەوانیش پەیامی خۆیان بدەن بە حكومەتی عێراقی لەبەرئەوەی ئەوەی كراوە پێچەوانەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە و جۆرێكە لە شكاندنی سەروەری خاكی ئێران.

لەكاتی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەرێم لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمەوە پۆلێك وەك دیاری درایە پاپا كە وێنەی پاپای لەسەر بوو، هاوكات نەخشەی كوردستانی گەورە لەسەری پاپاوە دانرابوو، ئەوەش كاردانەوەی توندی ئێران و توركیای لێكەوتەوە.

كە نەخشەی كوردستانی گەورەی تیایە، كاردانەوەی توندی هەردوو وڵاتی ئێران و توركیای لێكەوتووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا بەرپرسانی توركیا بەهەڕەشە و زمانی توندەوە كاردانەوەكانییان دەردەبڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا