پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، چارەسەرکردنی قەیرانی موچە و بودجەی چەند ساڵەی هەرێم دروشمی یەکێتیی بوو.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، چارەسەرکردنی قەیرانی چەند ساڵەی مووچە و بودجەی هەرێم لە بنەڕەتدا دروشم و بەرنامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری ریشەیی پرسی مووچە تەوەری سەرەکی و کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە لەهەموو سەردانەکان و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردە و هێزە سیاسییەکان لە بەغداد.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، پێدانی ئەولەویەت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە هەر بڕە پارەیەک کە دێتە هەرێم، پێشنیازی تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە بەغداد کە پارساڵ لەبڕگەی 8ی مادەی 13ی بودجەی 2023 جێگیرکرا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختیشدەکاتەوە، لە شەش مانگی رابردوو تیمی یەکێتی شەو و رۆژیان خستەسەریەک لەبەغداد بە رۆژانی جەژن و پشووەکانیشەوە لە هەوڵدابوون بۆ ئەوەی مووچە بخرێتەسەر خەرجی حاکیمە و دەریبکەن لە گشت پابەندییەکانی سەر هەرێم و بەدووری کەن لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بە شایەتی وەزیری دارایی فیدڕاڵ.
باسی لەوەشکردووە، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوبات بۆ پابەندکردنی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بە زامنکردنی مووچەی مووچەخۆران، هەر یەکێتی بوو بە پێشوازیکردنی لە بڕیاری دادگا پشتیوانی خۆی بۆ مافی مووچەخۆران دووپاتکردەوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان پێشنیازمانکرد کار بەو کۆدی بایۆمێتریانە بکرێت کە چەند ساڵێک لەمەوبەر کاک قوباد لە پرۆژەیەکی گشتگیردا لە هەرێم جێبەجێیکرد، بەهۆیەوە بەغداد رازیبوو مووچەی ئەو هێزانە خەرجبکات.