پۆڵەتیك پرێس
سکرتێری گشتی پارتی چەپی دیموکراتی سوریا (SDP) داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتی خۆی بۆ كەمی ئەلهۆل بگرێتە ئەستۆ و چارەسەرێك بۆ كێشەكانی كەمپەكە بدۆزێتەوە.
كەمپی ئەلهۆل، یەكێكە لەگەورەترین كەمپەكانی ئاوارەكانی سوریاو ژمارەیەكی زۆر لەخێزانی چەكدارانی داعشی تێدایەو جگە لەوەش 30 هەزار عێراقی تێدایە، كە زۆرینەیان منداڵنو 10 هەزار خێزانی بیانیشی لێیە.
ساڵح کدۆ سکرتێری گشتی پارتی چەپی دیموکراتی سوریا رایگەیاندرووە، كەمپی ئەلهۆل لەلایەن تورکیاوە بووەتە شوێنی مەشق و ڕاهێنان بۆ تیرۆریستان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە شان بە شانی بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان هەڵبگرن و پێویستە دادگایەكی نێودەوڵەتی بۆ دەستبەسەرداگرتنی داعش دروستبكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە رۆژی 28ی ئادار هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپی ئەلهۆڵ هەڵمەتێکی مرۆیی و ئەمنییان دەستپێکرد، بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەكانی داعش، لە ئەنجامدا زیاتر لە 120 داعش دەسگیركران و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیانداگیرا.