ئەفسانەیەکی عێراقی کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەدنان قەیسی ئەفسانەی زۆرانبازی عێراقی لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. و کەسوکاری نزیکی ئەو ئەفسانە عێراقیە لە رێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە رایانگەیاندووە، شەوی رابردوو عەدنان قەیسی بەهۆکاری نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.

هەوادارانی وەرزشی زۆرانبازیی و ئەو ئەفسانە عێراقییە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دڵتەنگی و سەرەخۆشی خۆیان دەردەبڕن.

پێگەی بەناوبانگی WWE  جیهانی تایبەت بە وەرزشی زۆرانبازی ماتەمینی خۆیان بە کۆچی دوایی عەدنان قەیسی راگەیاندووە و پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی هەوادارەکانی لە سەرانسەری جیهان کردووە.

عەدنان قەیسی لای هەوادارانی وەرزشی زۆرانبازی بە بیڵی وایت وۆلف، شێخ عەدنان قەیسی و جەنەڕاڵ عەدنان ناسرابوو، هەوادارێکی زۆری لە سەرانسەری جیهان هەیە.

عەدنان عەبدولکەریم ئەحمەد قەیسی، لە 1ی ئازاری 1939 لە دایک بووە، نازناوی ئەفسانەی زۆرانبازی عێراقی پێدراوە و لە زۆرێک لە فیدراسیۆنەکانی زۆرانبازی WWE-AWA-NWA یاری کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا