نەتەنیاهۆ: لەنێوان ئەمریکا و کۆتاییهێنان بەچەکی ئەتۆمی ئێران دووەمیان هەڵدەبژێرین

پۆڵەتیک پرێس

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی کۆتایی بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەهێنێت تەنانەت ئەگەر بشبێتەهۆی دروستبوونی گرژی لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.

رۆژی سێشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، گەورەترین هەڕەشە کە رووبەڕووی ئیسرائیل دەبێتەوە، ئەوەیە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، وتیشی، ئەم هەوڵەی ئێران دەوڵەتی جولەکە دەخاتە مەترسییەوە.

هاوکات، داوایکرد ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان دژی ئێران بەردەوام ببێت، لەئاماژەشدا بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، نەتەنیاهۆ وتی، “وتم هاوڕێکەم بۆماوەی 40 ساڵ بە رێککەوتن و بێ رێککەوتن، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ تێکدانی چەکداربوونی ئێران و رێگریکردن لەو وڵاتە لەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی”.

لەکۆتاییشدا ئاشکرایکرد، “ئەگەر دوو بژاردەمان لەبەردەستدا بێت ئەوانیش، مانەوە لەگەڵ ئەمریکا، هاوڕێ نایابەکەمان، یاخود تێکدانی پلانی چەکی ئەتۆمی ئێران، ئەوا بەدڵنیایی بژاردەی دووەم هەڵدەبژێرین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا