پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە27ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومره‌كارێكی كورد له سعودیه دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه ئایینه‌كانی كۆچی دوایی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویکردەوە،” ئه‌و عومڕه‌كاره ناوی ( شه‌فیقه ابراهیم حسن)ه، ته‌مه‌نی 60 ساڵه دانیشتووی پارێزگای دهۆكه، ئه‌مرۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شا فه‌یصه‌ل له مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و عومره‌كاره به‌ر له دوو رۆژ هه‌ندێك باری ته‌ندروستی تێكچووە و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كه هاوسه‌فه‌رییه‌تی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کردووە و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئه‌مرۆ كۆچی دوایی كرد و بڕیاریشه هه‌ر له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به خاك بسپێردرێت.
ڕوونیکردەوە، “كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و عومره‌كاره رایانگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌ته عومره‌كاره به‌رله‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكات گه‌رده‌ن ئازایی له كه‌سوكاری كردووه و وه‌سیه‌تی خۆیشی كردووه و دواتر خواحافیزی له كه‌سوكاری كردووه و به كه‌سوكاری وتووه كه ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌رچی كه‌سه نزیكه‌كانی پێیان وتووه كه عومره ده‌كات و به‌سه‌لامه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر پێی وتوون كه ره‌نگه نه‌گه‌رێته‌وه به‌داخه‌وه له شه‌وی هه‌ینی له مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد”.