سبەینێ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە، موچەی مانگی ئابی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، سبەینێ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەم، موچەی وەزارەتی پیشمەرگە، دارایی، لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80 دابەش دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە2ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە ئەمڕۆوە شەممە 4/11/2023، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی موچە کرا و ڕۆژی پێنجشەممە9/11/2023، بە وەزارەتی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا