لە هەفتەی ئایندەوە لە سەنتەری شارەکان نەوتی سپی دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە هەفتەی ئایندەوە نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شار و قەزا و ناحیەکان دابەشبکرێت.

لەوبارەیەوە ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو نەوتەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە بڕێكی گەیشتووەتە ناو شاری سلێمانی و نزیكەی دوو ملیۆن لیترێك كۆكراوەتەوە و ئامادەیە كە لەناو شار و قەزا و ناحیەكاندا دابەشبكرێت

جەختی لەوەش کردەوە، لە هەفتەی ئایندەوە دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دەستپێدەكات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی عێراق كاروانێكی 60 تانكەری بە بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی کوردستان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا