كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود دابین دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بودجه‌ى به‌ڕێوەبەرایەتیەکە به‌شى كۆتایی پرۆژه‌ى دابینكردنى كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود، دەستیپێکرد.

لەوبارەیەوە دلیڤان محمد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەکرد، “لەسەر بودجەى داهاتى (8%)ی کارەبا بەسەرپەرشتى بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەبڕى زیاتر لە 153 ملیۆن دینار و بەهاوکارى کۆمپانیاى (IQ) کە کارى بڕینى شەقامەکەیان بۆ ئەنجامداین، دواقۆناغى پرۆژەى دابینکردنى کارەباى بەردەوام بۆ شەقامى مەلیک مەحمود (60 مەترى) دەستیپێکردووە، کە لە گۆیژەستى دەستپێدەکات بۆ پردى کۆبانى”.

وتیشی، “بەشەکانى دیکەى شەقامى مەلیک مەحمود کارەباى بەردەوامى بۆ دابینکراوە و ئەو بەشەى کە ماوە لە ئایندەیەکى نزیکدا تەواو دەبێت و بەوەش سەرجەمى شەقامەکە بەشەوان روناک دەبێتەوە”.

سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، “بەگشتى پرۆژەى دابینکردنى کارەباى بەردەوام بۆ شەقامى مەلیک مەحمود 700 ملیۆن دینارى تێچووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا