میسی بەرشەلۆنە جێ‌ دەهێڵێت

پۆڵەتیك – سپۆڕت
گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵی فەڕەنسی بۆمبێكی گەورەی تەقاندەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لیۆنێل میسی ئەمجارە بە ڕاستی بیر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە دەكاتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێگەی ڕەسمی فرانس فۆتبۆڵ بڵاوی كردەوە: پاش دۆڕاندنە مێژووییەكەی شەوی ڕابردووی یانەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لیۆنێل میسی لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و گەڕانەوە بۆ كەتەلۆنیا تووڕە بووە و بە دەنگی بەرز قسەی كردووە و ئاشكرای كردووە كە یان دەبێت هەموو شتێك لە یانەكە بگۆڕێت و بەرشەلۆنە بە تەواوەتی نوێ‌ ببێتەوە یاخود ئەو یانەكە جێ‌ دەهێڵێت.

گۆڤارەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو: میسی بە كەسە نزیكەكانی خۆی ڕاگەیاندووە كە بڕیاری یەكیكەرەوەی خۆی داوە یاخود یانەكە دەبێت گۆڕانكاری ڕیشەیی بكات یاخود ئەو ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەكات و ڕوو لە یانەیەكی تر دەكات.

جێی باسە شەوی ڕابردوو میسی و بەرشەلۆنە لە سەر دەستی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دووچاری دۆڕانێكی مێژوویی بوونەوە كاتێك بە ئەنجامی 2 – 8 شكستیان خوارد.

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا