پەرلەمانی كوردستان پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی كورستان بۆ پرسی دەستورو هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان لەرێگەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانەوە داوای كۆدەنگی لەحیزبەكانی كوردستان دەكات.

لە راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبونەتەوە و تێیدا سەبارەت بەدەستوری هەرێمی كوردستان، داوای لەسەرجەم فراكسیۆنەكان كردووە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانی فراكسیۆنەكانیان لەسەر پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان بەپرس و ڕاوێژ لەگەڵ حزبەكانیان گەڵاڵە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەوڵە بۆ ئەوەیە هەوڵبدرێت كۆ دەنگییەكی تەواو لەنێوان سەرجەم فراكسیۆنەكان بهێنرێتە كایەوە.

هاوكات باس لەوەشكراوە، پەرلەمانی كوردستان دەیەوێت لەم خولەیدا كوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا