یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی لە ئیمارات پێشبینی دەکات رۆژی 13ی نیسانی داهاتوو ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی مانگی رەمەزان لە زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامییەکان.

لایخۆیەوە محەمەد شەوکەت عەودە، بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی رایگەیاند، مانگی شەعبانی کۆچی لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە 15ی ئادارەوە دەستیپێکرد و بەپێی زۆربەی پێشبینییەکان 29ی شەعبانی ساڵی 1442ی کۆچی هاوتایە لەگەڵ 12ی نیسانی داهاتوو لەو وڵاتانەش، ئێران و سعودیە و ئیمارات و سوریا..هتد.

وتیشی: بەڵام لە هەندێک وڵاتانی دیکەی وەک عێراق و میسڕ و تورکیا و تونس لە 14ی ئاداردا دەست بە مانگی شەعبان کراوە کە هاوتایە لەگەڵ 11ی نیسانی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت رۆژی دووشەممە 12ی نیسانی داهاتوو لە بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە جیهاندا مانگ ببینرێت و پێشبینیش دەکرێت بکەوێتە 13ی نیسان و سەرەتای مانگی رەمەزان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا