چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری دەربەندیخان بە گوژمەی زیاتر لە 295 ملیۆن دینار تەواودەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 295.923.000 دینار بۆ تەواوكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان داوە.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، “گوژمەكە لەسەر ڕێژەی %100ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان و بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پرۆژەكان بریتین لە نۆژەنكردنەوەی فلكەی گومرگ و شەقامی ژمارە 20، هەروەها نۆژەنكردنەوەی دووڕیانی دەربەند ژاڵەناو و نۆژەنكردنەوەی جەزرەی ناوەندی شەقامی شەهیدان و نۆژەنكردنەوەی فلكەی مەشتەل لە شەقامی شەهیدان لە دەربەندیخان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا