وادەی تاوتوێکردنی بنیادنانەوەی حکومەتی لوبنان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک کۆماری لوبنان رۆژی دووشەممەی داهاتووی دیاریکرد بەمەبەستی تاوتوێ کردنی بنیادنانەوەی حکومەت لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی حەسان دیاب.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت شاندێک لە پەرلەمانی وڵاتەکەوە بەرەو کۆشکی کۆماری لە بەعبەدا بەڕێبکەون، بەمەبەستی ناونوسکردنی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت.

بەپێی ئەو ئاماژانەی کە تا ئێستا هەن، سەعد حەریری سەرۆکی پێشووی حکومەتی لوبنان تاکە ناوی جدییە کە بۆ پۆستەکە کاندید کرابێت، لەگەڵ ئەوەی کە رۆژانی رابردوو حەریری ئاماژەی بەوەکرد، خۆی کاندید نەکردووە بەتایبەت لەدوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن حزبە گەورەکانی لوبنان لە گەڕانەوەی بۆ پۆستە کۆنەکەی.

مانگی ئابی ئەمساڵ، حەسان دیاب سەرۆکی حکومەتی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش لەدوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وڵاتەکە بەتایبەت لەدوای تەقینەوە گەورەکەی ٤ی ئابی بەیروت کە زیاتر لە ١٨٠ گیان لەدەستدان و هەزاران برینداری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا