وەزیری داد سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی داد دەكات بۆ ساڵی نوێ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوار شەممە 4_1_2023، د.خالد شوانی وەزیری داد سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی دادی كرد بۆ ساڵی 2023 بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی وەزیری داد، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا دەربارەی بەرەوپێشچونی كاروباری بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرە و چاودێری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و دانانی پلان بۆ پێشخستنی كاروباری ئەو فەرمانگانە بەشێوەیەك كە یەكبگرێتەوە لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی داد.

لە هەمانكاتدا گفتوگۆ كرا دەربارەی پرسی بە ئەلیكترۆنیكردنی كڕین و فرۆشتنی ئەو خانوو و زەوییانەی كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماری خانووبەرەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا