پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێوارەی دوێنێ شاندێکى باڵای ئەمریکا سەرۆکایەتى بێرت مەکگۆرک گەیشتە هەرێمی کوردستان، جیاواز لە سەردانەکانى رابردوو ئەمجۆرە کەسایەتیەک دەرکەوت لە شاندەکەدا کە بەپیاوە سێبەرەکەى کۆشکی سپی ناسراوەو جوڵە ووزەو ئابورییەکانى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە هەڵدەسوڕێنێت ئەویش ئامۆس هۆشتاینە.
هۆشتاین لەم سەردانەدا یاوەری مەکگۆرک دەکات لە هەرێمی کوردستان، ئەو پیاوە کەڵەگەت و ئارامە رێکخەری سەرۆکایەتیی ئەمریکا تایبەت بە ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزەیە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، یەکێک لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکەی شاندەکەى ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم پرسی ووزەیە ، ئەوەش هۆکاری یەکەمی بەشداری هۆشتاینە لەو سەردانەدا.
ئەگەرچی چاوەکان لەسەر سەردانەکەی برێت مەکگۆرک بوون کە دەتوانێت چارەسەری کێشەکانى هەرێم و بەغدا و ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى بکات، بەڵام ئامادەبوونى هۆشتاین لەو شاندەدا چاوەکانى لەسەر مەکگۆرک لابرد، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى پرسێکى جدی نێوان شاندەکەو بەرپرسانى هەرێم ووزە بووە.
ئامۆس هۆشتاین دیپلۆمات و یاریکەرێکى بەهێزی ئەمریکییە لەناوچەکە، هاوکات شارەزایی و وردی و تێڕوانینەکانى لەبواری ووزەو هاوکێشە ئابورییەکان ئەوی گەیاندوە بە ئاستێکى بەرز لە کۆشکی سپی.
هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو هۆشتاین یەکێکە لە ئامڕازە سەرەکییەکانى ئەمریکا بۆ رووبەروونەوەى روسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزینەوەى بەدیلە ووزەییەکەى مۆسکۆ لەناوچەکە، بۆیە ئەمپیاوە لای رووسیەکان لەناو زاید(+) دایە وەک یەکێک لە نەیارە سەر سەختەکانى وڵاتەکەى لە ئەمریکادا.
هۆشتاین لە ئیدارەی ئۆباما نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی وزە، ترەمپ ئەوی دوورخستەوە بەهۆی نزیکی لە ئۆباماو بایدنەوە، بەڵام کە بایدن سەرۆکایەتى ئەمریکای وەرگرت، دووبارەی ئەوی گێڕایەوە بۆ سەر کارەکەی و گرنگی زیاتری پێدا.
ئەو دیبلۆماتکارە ئەمریکینە لە وەک تارماییەک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەدژی نەیارەکانى وڵاتەکەى کار دەکات، هەرگیز دەرناکەوێت، خۆی لەچاوی کامێراکان و شاشەکان دەپارێزێت، بەڵام لە پشتى پەردەوە ئاڕاستەی گەمە ئابورییەکان دەکات.
یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانى هۆشتاین بەپێی ئەو پلانە چڕو پڕەى دایڕشتووە دۆزینەوەى جێگرەوەى ووزەى روسیایە لە ئەوروپاو جیهاندا ئەویش دروستکردنى وزەى خاوێنە تا لەو رێگەیەوە پەل و پۆی روسیا بکات و نەتوانیت چیتر ووزە وەک کارتێک لەدژی ئەوروپاو وڵاتانى تازە پێگەیشتوو بەکار بهێنێت.
ئامۆس هۆشتاین لە چاوپێکەوتنێک لە ماوەى رابردوودا ئەوەی راگەیاند، لەسەردەمی ئیدارەى ئۆبامادا بە روونی ئەوەى بە وڵاتانى ئەوروپا راگەیاندوە کە نابێت تەنیا پشت بە نەوت و گازی رووسیا ببەستن، چونکە ئەمە وادەکات کێبڕکێ نەمێنێت.
لە ساڵی 2011 وەکو جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانکرا. لە ساڵی 2015ـەش باراک ئۆباما بەربژێری کرد بۆ پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سەرچاوەکانی وزە، بەڵام دەنگی پێویستى بەدەست نەهێنا.
هۆشتاین باوکی چوار منداڵە و لە واشنتن دی سی دادەنیشێت و لای ئەمرییکەکان بە کەسێکى ئارام و سەرنجڕاکیش و خۆشەویست ناسراوە، ئەو لە پاڵ ئەرکە دیلۆماتییەکەشى لە ئیدارەى بایدن بازرگانە و لۆبیستە و لە کۆنگرێسی ئەمریکاش کاری کردووە.
ئەو دیبلۆماتکارە ئەمرییکەیە لە کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى بالای عێراق و هەرێم بە ئاشکرا بۆچوونى ئەمریکای دەربڕیوە کە لەگەڵ رێککەوتنى هەرێم و بەغدایە لەبواری ووزەو سوتەمەنیداو بۆیە داوای لە هەردوولا کردوە پەلە کەن لەرێکەوتن لەسەر ووزە.
ناوبراو لە 15ـی ئەم مانگە سەردانی ئیماراتی کردووە و لەگەڵ ئەو وڵاتە گرووپێکیان لە شارەزایان پێکهێناوە بۆ کارکردن لەسەر بەرەوپێشبردنی وزەی خاوێن و ئەو هاوبەشییەی لەنێوان ئەمریکا و ئیمارات هەیە بۆ ئەو مەبەستە.
ئێستا ئەو لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ هەولێرو بەغدا لەسەر هێڵە بۆ ئەوەى فشار لە هەردوولا بکات لەبورای وزە بگەنە رێککەوتن، بەڵام تائێستا روون نییە چی تر لە هەگبەیدا هەیە لەو سەردانەدا، ئایا دەتوانێت کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت یان بەغداو هەولێر لەسەر سیاسەتى رابردوویان بەردەوام دەبن.
هـ.ح