عێراق پابەندی سیاسەتی ئۆپیک پڵەس دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پابەند دەبێت بە سیاسەتی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

حەیان عەبدول غەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەغدا پابەندبوونی بە بڕیاری ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس دووپاتدەکاتەوە، دەربارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بڕیارە لە پێناو ڕاگرتنی هاوسەنگییە لە بازاڕە جیهانییەکاندا و لە مانگی چواری ئەمساڵ دراوە و تا کۆتای ساڵی داهاتوو کاری پێدەکرێت.

لەکاتێکدا، ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس دەیەوێت ساڵی داهاتوو نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمی ڕۆژانەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس کەمبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا