جارێكی دیكە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكان و نەبوونی رێككەوتنی نێوان فراكسیۆنەكانی عێراقەوە، جارێكی دیكە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لە بارەی پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵییەوە بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە دواخرا.

بەپێی كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو كاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆی رۆژی 15 ی ئازار دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر ئەو سێ‌ ماددەیەی كە ماونەتەوە دەستپێبكات، بەڵام ناكۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر ئەو ماددانە بووەتە هۆی دواخستنی كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ، بەڵام كۆبوونەوەكە لەو كاتەشدا ئەنجام نەدرا و دواخرا بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە.

پێشتر دادگای باڵای فیدراڵی لە نۆ ئەندام پێكهاتبوو، سێ شیعە، دوو سوننە، دوو كورد و كریستیانێك و توركمانێك، بەڵام هەوڵدەدرێت ئەندامانی دادگاكە بۆ 15 ئەندام زیادبكرێت.

ناكۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەسەر ماددەكانی 2 و 3 و 12یە لە ناو پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، بەتایبەتی پرسی دانانی چوار زانای ئایینی و چۆنیەتی دەنگدان لە ناو دادگاكە كێشەی سەرەكی بەردەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا