توركیا دۆسیەی ئاو وەك چەکێکی فشار دژی عێراق بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی کشتوکاڵ وسەرچاوە ئاوییەكان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی قەیرانی ئاو ئاماژەیەکی جدییە بۆ شەڕی داهاتووی ئاو و جەخت لەوەدەكاتەوە تورکیا فایلی ئاو دژی عێراق بەکار دەهێنێت بۆ بەزاندنی بەشێک لە خاکی عێراق .

عەلی مانع بەدری ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ وسەرچاوە ئاوییەكان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی تورکیا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی فایلی ئاو وەک چەکێکی فشار دژی عێراق بۆ بەدەستهێنانی داواكارییەكانی خۆیی و بەزاندنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەناو خاكی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حکومەتی عێراق وەك كێشەی دووەم مامەڵە لەگەڵ دۆسییەی ئاو دەكات لەكاتێكدا قەیرانی ئاو هەڕەشە لە وشکەساڵی دەکات و پێویستە حکومەتی عێراق میکانیزمی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەگەڵ تورکیا بگریتە بەر.

پێشتر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند عێراق كێشەی كەمئاوی نییە و هۆكاری كەمبوونەوەی ئاوی رووباری دیجلە گرتنەوەیەتی لەلایەن توركیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا