پۆلیسی سلێمانی باندێكی پێنج كەسی ساختەكاریی و بازرگانی بە چەكەوە دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی كوردسات و ڕۆژهەڵات و نەهێشتنی تاوانی ساختەكاریی باندێكی پێنج كەسیان دەستگیركرد بەتۆمەتی كاری ساختەكاریی و بازرگانی بەچەكەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیاری پێویستیان لەسەر ژمارەیەك تۆمەتبار كۆكردەوە كە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەكی تر ساختە دەكەن، هەروەها بازرگانی بەچەكەوە دەكەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە چالاكییەكی هاوبەشدا مەفرەزەكانی نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی كوردسات و ڕۆژهەڵات و نەهێشتنی ساختەكاریی توانیان هەر پێنج تۆمەتبارەكە لەكاتی دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختەو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی چەك دەستگیربكەن.

ئەوەشهاتووە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەك لەجۆری دەمانچەو چەند بەڵگەنامەیەكدا كە تۆمەتباران ساختەیان كردبوو.

لە ئێستادا تۆمەتباران:

(ئ، ج، أ) لەدایكبووی 1970

(م، ق، ك) لەدایكبووی 1978

(ن، أ، ف) لەدایكبووی 1977

(ق، ف، م) لەدایكبووی 1976

(ر، ح، م) لەدویكبووی 1962

روونیشكراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی289- 298 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا