پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کرایەسەر بنکەی کلتوری ئەحمەد کایا و کوژران و برینداربوونی لێکەوتەوە.
لە پەیامێکدا د.لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد، بەتوندترین شێوە ئیدانەی کردنەئامانجی بنکە ڕۆشنبیرییە کوردییەکەی پاریس دەکەین کە بووەهۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی چەند هاوڵاتییەکی بێتاوان.
هاوکات، داوای لە حکومەتی فەڕەنسا کرد بەزوویی بکەرانی تاوانەکە دەستگیربکرێت و ڕادەستی دادگا بکرێن.
هاوکات، جەختی لە گرنگی ڕوبەڕوبوونەوەی ڕەگەزپەرستی کردەوە لە فەڕەنسا و داوای کرد جارێکی دیکە ڕێگە لە ڕوودانی ئەم هێرشانە بگیرێت.