بەرهەم ساڵح: ئەركی هەموومانە پابەندبین بە هێوركردنەوەی دۆخەكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق لەسەر رەوشی ئەمڕۆ و خۆپیشاندانی شاری بەغدا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە هۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی لە مڕۆدا یەخەی وڵاتەكەمانی گرتووە، ئەركی سەرشانی هەموومانە پابەندبین بە هێوركردنەوەی دۆخەكە و زاڵكردنی زمانی ئەقڵ و دیالۆگ و گفتوگۆ.

لە بەیاننامەكەیدا سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند: بە هۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی لە مڕۆدا یەخەی وڵاتەكەمانی گرتووە، ئەركی سەرشانی هەموومانە پابەندبین بە هێوركردنەوەی دۆخەكە و زاڵكردنی زمانی ئەقڵ و دیالۆگ و گفتوگۆ، هەروەها پێویستە بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەینە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی دیكەوە، پێویستە هەموو رۆڵەكانی عێراق بە هێز و بازووی خۆیان پێكەوە نیشتمان بپارێزن و لە جاران زیاتر یەكرێز و یەكدەنگبین و نەهێڵین ناكۆكییە ناوخۆییەكان پەرتەوازەمان بكەن.

د.بەرهەم راشیگەیاند: لە پێناو هێوركردنەوەی دۆخی ئێستا و تەشەنەنەكردنی و بە پەرۆشیمان بۆ بەرژەوەندی وڵات و هاوونیشتمانیان، بە پێویستی دەزانین بەزووترین كات گفتوگۆیەكی نیشتمانی راستگۆیانەی جددی دەستپێبكەین، تاوەكو ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەكەماندا بەرقەرار بێت و عێراقییەكانیش لەوە دڵنیا بكەینەوە كە بەهەر نرخێك بێت ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەپارێزین و دەستبەرداری نابین، بەر بەوانەش دەگرین كە دەیانەوێت بە سودوەرگرتن لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان خافڵگیرانە پەلاماری وڵاتەكەمان بدەن و گەل و وڵاتەكەمان بە كێشەی لابەلاوە سەرقاڵ بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوكات جەخت لەوەش دەكەینەوە كە پێویستی زۆرمان بە سازان و گفتوگۆی جددی نێوان لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی رابردوو تاوەكو وڵاتەكەمان ببەینە كەناری ئارام، دۆخی ئێستای وڵات و داواكارییە رەواكانی جەماوەر كە دەمێكە سەبر و ئارامی گرتووە، هەموومان دەخاتە ژێرباری ئەركێك قورسەوە، ئەمەشە پێویستی بە كاری ماندوونەناسانەی جددی و لێبڕاو هەیە بۆ راستكردنەوەی هەڵە و كەموكورتییەكانی رابردوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا