چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدری دایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی دووشەممە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

لەدوای کۆبوونەوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراقدا نییە کە ئاوات بە باشبوونی دۆخی ئابووری وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاری دەخوازن”.

جەختی لەوەشکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکاندا لە هەماهەنگیدا بێت، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵات، چونکە بەبێ هەماهەنگی و دەستلەناودەستبوون بەرژەوەندییەکانی خەڵک بەدینایەن.

لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە بەدوای دەسەڵاتەوە نین و هەوڵمان بۆ دوورخستنەوەی کەس نەداوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ویستوومانە هەماهەنگی هەمووان بین”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “چوارچێوەی هەماهەنگی هەرگیز پەیوەندی نییە بەو کاتەی دانراوە کە هیچی لێبەرهەم نایەت جگە لە درێژکردنەوەی بنبەستی سیاسی و پەکخستنی بەرژەونەدییەکانی خەڵک، بەڵکو هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی واقعی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە.”

ڕۆژی 31ی ئاداری ڕابردوو، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، 40 ڕۆژ دەرفەت دەداتە هێز و لایەنەکانی پەرلەمان بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەت بەبێ بەشداری سەدر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا