مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی وەڵامی عەرەب و توركمانەكان دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی وەڵامی بەشێك لە هێزو لایەنە عەرەبی و توركمانییەكان دەدەن و رایدەگەیەنن، چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزییەك بۆ تیرۆریستان، بەیاننامەیان دژی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێڕاقین بڵاوكردوەتەوە.

لە راگەنراوەكەی مەڵبەندی دووی یەكێتیدا هاتووە، لەكاتێكدا شەوی ڕابردوو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەبەرزاییەكانی زورگە زراو سەر بەناحیە پردێ كەوتنەبەر هێرشێكی داعش، بەداخەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

دەشڵێن، “ئەوەی جێگەی نیگەرانیە كە هێز و لایەنە توركمانی و عەرەبی و عێراقییەكان لەبری ئەوەی ئیدانەی ئەو كارە بكەن، كە بەرگری لەخاك و گەلانی ئەم وڵاتە دەكەن، بەڵام بەداخەوە، لەكاتێكدا كە هێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەكانی پێشمەرگەكان تیمار نەكرابوو، چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزییەك بۆ تیرۆریستان، بەیاننامەیان دژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڕیارێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێڕاق بڵاوكردۆتەوەو ڕایانگەیاندوە دژی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق”.

ئاماژە بەوەشكراوە، رەتكردنەوەی چەمكی (هاوبەشی و هاوئاهەنگی) لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەر و ماڵی هاوڵاتیانی سەرجەم نەتەوەكان خۆی لەخۆیدا دەیسەلمێنێت ئەوجۆرە سیاسەتانە جگە لە ئەجێندایەكی شۆڤێنی و تائیفی هیچ خزمەتێك بە پێكهاتەكانی كەركوك ناگەیەنێت.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەیاندا مەڵبەندی دووی رێكخستنی یەكێتی لە كەركوك دەڵێن، “داواكارین لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق پەلە بكات لەپڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانیتری سوپای عێڕاق، چونكە تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و بونەتە مەترسی بۆ سەرو ماڵ و ئاسایشی كەركوك و كەركوكیەكان”.

ێشتر لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندیداوە لەسەر گواستنەوەی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق.

باسی لەوەشكرد، گواستنەوەی ئەو لیوایەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقە بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش.

لە بەرانبەر ئەوەشدا، بەشێك لە لایەنە عەرەبی و توركمانەكانی كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر پێكهێنانی ئەو دەربڕی و پێكهێنانی هێزێكی لەوشێوەیان بەتێكدانی لایەنی ئەمنی ناودەبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا