پەرلەمانی عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەیان پەرلەمانتارى عێراقى داوای کۆبوونەوەی بەپەلەیان کردووە، دەربارەی کشانەوەی سێ کاندیدی سیاسی کە خۆیان بۆ خوولى داهاتووى پەرلەمان هەڵبژاردووە.

عەبدولخالق عەزاوی پەرلەمانتار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی”یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی هەوڵبژاردن ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی سامانی گشتی، هەروەها تواناکانی دەوڵەت و دامەزراوەکان بۆ پشتیوانی کردن و بەهێز کردنی کاندیدەکان لە پرۆژەکانیاندا”.

جەختی لەوەشکردەوە ئەوەی لە ئێستادا لە هەندێک لە پارێزگاکان ڕوودەدات کاریگەریەکی زۆری دروست کردووە زۆرێک لە پەرلەمانتارەکانی توڕە کردووە، چونکە نوێنەرايەتی چوارچێوەیەکی مەترسیدار دەکات، دوورە لە سەربەخۆیی دەوڵەت و دامەزراوەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، دەیان پەرلەمانتار واژویان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدرێت، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر کشانەوەی وەزیرەکان و بەڕێوبەرە گشتیەکان و پارێزگاران کە خۆیان کاندید کردووە، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی پارەو پرۆژە گشتیەکان کە کاریگەری هەیە لەسەر دەنگدەرانی عێراق لە هەموو پارێزگاکان بەبێ جیاوازی.

وتیشی، لە ئێستادا فشار هەیە بۆ کشانەوەی دەست بەرپرسانی حکومی، کە خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان، بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردە خراپانەی دەستیان بە دەرکەوتن کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا