چەند مووشەكێك ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

درەنگانی شەوی رابردو سێ‌ مووشەك ئاڕاستەی هەریەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كران.

سەرچاوەكی ئەمنی رایگەیاند، دوو رۆكێتی كاتیۆشا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان كردوەتە ئامانج.

سەرچاوەكە بە شەفیق نیوزی وتووە، “لە بەرەبەیاندا مووشەكێكی دیكەی كاتیۆشا لەسەر خانوویەك لە ئەلجەدریە، لە نزیك ناوچەی سەوز لە ناوەندی پایتەخت كەوتوەتە خوارەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشی موشەكی بە زۆری بنكە سەربازییەكان و دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا دەكاتە ئامانج، كە سەربازەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دوو بەشی مەدەنی و سەربازی هەیە و هێزەكانی ئەمریكاش لە تەنیشت هێزە عێراقییەكانەوە لە بەشی سەربازیی فڕۆكەخانەكەدا ئامادەن كە لەم دواییانەدا بەردەوام لە ژێر بۆردومانێكی دووبارەدا بوون.

ئەمریكا بەردەوام گروپە چەكدارە عێراقییەكانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی لەپشت ئەو هێرشانەوەن، لەماوەی رابردوشدا هۆشداریدایە بەرپرسانی عێراقی ئەگەر بێت و بەر بەو هێرشانە نەگرن ئەوا باڵوێزخانەكەی لە بەغدا دادەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا