دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەگەر هەیە ڕۆژی یەکشەممە 5ی 6ی 2022 دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی حکومی.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە ڕۆژی دووشەممە 30ی ئایاری 2022 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دێت و ئەگەر هەیە 5ی 6 دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار.

هاوکات، بڕیارە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێىکات و دواتر وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکەی سەربە حکومەت وەریبگرن.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی دەڵێت، “وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و چەند وەزارەتێکی دیکە دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئایار و بەشێکیان لیستەکانیان بۆ گەنجینەکان ناردووە، پارەی پێویستیش لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا