لە بانکی ناوەند فرۆشی دراوی قورس 3.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند لەماوەی مانگی رابردوودا 3.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بەپێی ئامارەکانی بانکی ناوەندی عێراق، لەمانگی رابردوودا ئاستی کڕین و فرۆشی دۆلاری ئەمریکی 3 ملیار و 682 ملیۆن و 736 هەزار دۆلار بووە، تێکڕای کڕین و فرۆشی رۆژانەش 167 ملیۆن و 397 هەزار و 128 دۆلار بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاستی کڕین و فرۆشی دۆلاری ئەمریکی لە رۆژێکدا 174 ملیۆن و ٨٤٨ هەزار و 861 دۆلار بووە.

بەشێکی زۆری ئەو کڕین و فرۆشانە بەشێوەی حەواڵە خراونەتە خزمەتی بازرگانی دەرەکی و یەک دۆلاریش بە 1460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا