پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سۆمۆ کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “پێویستە کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنن ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکەن و بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەند مامەڵە بە نەوتەوە نەکەن”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەکرد، “سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نادەستوورین”.
ئەوەشی خستەڕوو، “بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز موڵکی حکومەتی ناوەندن و بە هەماهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەبرێن”.
جەختی لەوەشکردەوە، “بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەرجەمی ئەو گرێبەستانەی کراون بە هەڵوەشاوە دادەنرین و نادەستورین و هۆشداری داوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمدا کار دەکەن بەبێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەکەن”.