بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری عێراق کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر دەستی چەند چەکدارێکی نەناسراو، بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری عێراق تەقەیلێکرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری عێراقیان کوشتووە کە پلەکەی عەقید بووە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، کوژرانی ئەو بەرپرسە لەناوچەی شارەوانییەکانی بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدراوە.

لەماوەی رابردوودا چەندین کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی حکومی و چالاکوان لەسەر دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژراون و هەتا ئێستا نازانرێت کێ لەپشت ئەم کارانەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا