لوقمان وەردی: حكومەتی هەرێم ناتوانێت خۆی لە مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران بدزێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە ژێر هیچ پاساوێكدا حكومەتی هەرێم ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران بدزێتەوە.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ژێر هیچ پاساوێك حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی مووچەی پاشەكەوتكراوی زۆرە ملێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدزێتەوە.

لوقمان وەردی وتی: بەرپرسیارێتی یەكەم و كۆتایی حكومەتی هەرێمە كە قەرزداری مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستانە و ئەركیەتی كاربكات بۆئەوەی بە زووترین كات مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مووچەخۆران بداتەوە.

رۆژی چوارشەممە 15_6_2022 جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پاشەكەوتی موچە لای حكومەتی هەرێم نیە لەلای حكومەتی عیراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا