کارەبای سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ کارەبایان وەرگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵی رابردوو زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ کارەبایان وەرگرتووە و بەڕێوەبەرایەتیی گشییی کارەبای سلێمانیش دەڵێت كەرتی كشتوكاڵی لە سلێمانی لەبەرەوپێشچووندایە.

بەشی کاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو (2023) زیاتر لە 17 هەزار و 180 هاوبەشی نوێی کارەبا هاتووەتە سەر سیستەمەکە و کۆی گشتیی هاوبەشانی کارەبا لەسنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە 527 هەزار و 153 هاوبەش.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، زۆرترین ئەو شوێنانەی کە کارەبایان وەرگرتووە هاوبەشی ماڵان بوون، بەجۆرێک لەكۆی ئەو هاوبەشە نوێیانە 14 هەزار و 929 هاوبەشی ماڵان و 2 هەزار و 426 هاوبەشی بازرگانی و 2 هەزار و 828 هاوبەشی كشتوكاڵی بوون.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی ئامارەكان ساڵی رابردوو هاوبەشی كشتوكاڵی زیاتر بووه‌ كه‌ ئەوەش مایەی دڵخۆشیە كە كەرتی كشتوكاڵی لەسلێمانی لەبەرەوپێشچوون و برەودایە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا