کازمی ئیدانەی هێرشکردنەسەر نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر نوسینگەی شاخەوان عەبدوڵـڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی پەیوەندی بە شاخەوان عەبدوڵـڵاوە کرد و ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر نوسینگەکەی کرد لە پارێزگای کەرکوک.

هاوکات، کازمی داوای لە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن و ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە لەپشت هێرشەکەوە بوون.

جەختی لەوەشکردەوە، کە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان تا بتوانێت بە ئەرکی خۆی هەستێت لە دانانی یاسا و دەرکردنی ئەو بڕیارانەی بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق پێویستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا