نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی سێ دۆلار دابەزی و بەهای بەرمیلێک گەیشتە 103 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 103 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 95 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەشێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خواست لە ئەمریکا و بەشێکی دیکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکییە جیۆسیاسییانەی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا