ئەو دوو ناوەی موقتەدا سەدر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگرییان لەسەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشنیازیکردووە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق پۆستەکەی لە حکومەتی داهاتوو وەربگرێتەوە، یان ئەفسەرێکی باڵای عێراق ببێتە سەرۆک وەزیران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “العرب” لەنێوان سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان جۆرە لێکتێگەیشتنێک دروستبووە ئەویش بە هەوڵی ئێرانییەکان، کە تاران داوایکردووە لەم قۆناغەدا لەسەر ناوی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق پێداگریی نەکەن و وەزارەتەکان دابەشبکەن.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، پێشنیازی ئێران ئەوەیە شەش وەزارەت بۆ سەدرییەکان و شەش وەزارەتی دیکەش بۆ لایەنە شیعەکانی نێو ئاڕاستەی هەماهەنگیی کە لە چەند حزبێک پێکهاتوون و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە.

لەبارەی پێشنیازەکان بۆ ناوی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق موقتەدا سەدر پێداگرە لەسەر ئەوە، کازمی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، ئەگەر ئەوەش نەکرا ئەوا ئەفسەرێکی باڵای عێراق پۆستەکە وەربگرێت.

لەبارەی ئەو ئەفسەرە باڵایەوە بەهێزترین ناو لەئێستادا قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە.

جیا لە ناوی کازمی و قاسمی، ئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق یەکێکی دیکەیە لە ناوەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، بەتایبەت کە سەدر دەیەوێت لەڕێگەی ناوبراوەوە گورزێکی کاریگەر لە نوری مالکی بدات و خەونی گەڕانەوەی مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەبارببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا